بەهۆی بارینی بەفرو سەرماو سۆڵەوە پشووی فەڕمی لە قوتابخانەکانی سنووری حاجی ئۆمەران ڕاگەیەندرا.
چەتۆ باس، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی چۆمان ڕایگەیاند" بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و ئاستەنگی هاتووچۆ لەباڵەکایەتی و نزمی پلەکانی گەرما، بەپێویستمان زانی سێ ڕۆژ پشوو ڕابگەیەنین لەخوێندنگاکانی سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران".
چەتۆ باس دەشڵێت" ئەگەر بەفر بەردەوام بێت و نەتوانرێت دەوام وەك پێویست لەو قوتابخانانە بەڕێوە بچێت، پشووەكە بۆڕۆژانی دواتریش درێژ دەكەینەوە".
حاجی ئۆمەران شارەدێیەكە سەر بە شارۆكەی چۆمان لە سنووری پارێزگەی هەولێر، ناوچەیەكی سارد و شاخاوییە، زۆرترین بەفری ساڵانە بە بەراورد بە ناوچەكانی تر لێ دەبارێت، ئەمساڵ تا ئێستە زیاتر لە ٣٠ سم بەفری لێ باریوە .