سیتین بڕیاری لەسەر جێگرەوەی سوارێز دا


راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کیکی سیتین، بڕیاریداوە جێگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی دیاری بکات و هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە.

سوارێز بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ماوەی ٤ مانگ لە یانەی بەرشەلۆنە دووردەکەوێتەوەو ئەمەش وای لەو راهێنەرە کردووە بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی تر بکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایدەگەیەنێت، ئەو راهێنەرە بڕیاری کۆتایی داوەو گرێبەست لەگەڵ جێگرەوەی سوارێز دەکات و رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری یانەی ڤالنسیا پاڵێوراوێکی بەهێزە تا گرێبەستی لەگەڵ بکات.

بە پێی نوێترین زانیاریش ئەمڕۆ پەیوەندی لە نێوان بەرشەلۆنەو ڤالنسیا هەبووە بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ بۆ یانە کەتەلۆنیەکە،بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی رەسمی نیەو کەمتر لە ٥ رۆژ بۆ گواستنەوەی بازاڕی زستانەی یاریزانان ماوە.



PM:06:33:27/01/2020