لە سلێمانی هەڵمەتی بڕینی زیادەڕۆیی كارەبا دەستپێدەكات و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیش ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزێزگاكە دەكاتەوە كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەوخانوانەی بە زیادەرۆیی دروستكراون بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" دواى كۆتایی هاتنى مۆڵه‌تى پێدانى پێوه‌رى كاره‌با به‌و شوێنانه‌ى به‌زیاده‌ڕۆیی و نایاسایی كاره‌بایان راكێشابوو، ئەمڕۆ دووشه‌ممه له شارى سلێمانى لە ناوچەی سیتەک هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای زێده‌رۆ، ده‌ستپێده‌كات".
هاوكات لە ڕاگەیەندراوەکەدا کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كاتەوە كه پرۆسه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئه‌وخانوانه‌ى به زێده‌رۆیی دروستكراون به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن، پێوه‌ر وه‌ربگرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ غرامه‌یه‌ك بكرێن بەڵام ئەگەر دووبارەی بکەنەوە سزادەدرێن.
کارەبایی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە" له هه‌رشوێنێك لیژنه‌كانی بڕینی كاره‌بای زێده‌رۆی، بینیان پێوه‌ر بۆئه‌و خانوانه نه‌به‌سترابوو كه ته‌جاوزن (نیشته‌جێبوون یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی بێت)، كاره‌باكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بڕن تا ئه‌و كه‌سه له‌زووترین كات پێوه‌ر ده‌به‌ستێت، به‌ڵام هیچ غرامه‌یه‌ك ناكرێت بەڵام ئەگەر دووبارەی بکەنەوە سزادەدرێن رووبەڕوو یاسایی دەکرێتەوە".