مافی دەنگدانی هەزار هاوڵاتی هەرێم دەفەوتێت

‌چەند عومرەكارێكی كورد لە سعودیە
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەشتكردنیان بۆ وڵاتی سعودیەو بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە، چەندین هاوڵاتی هەرێم لەمافی دەنگدان بێبەش دەبن.
بەپێی لێدوانێكی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی هەرێم، مەریوان نەقشبەندی، لەئێستادا نزیكەی (1000) هاوڵاتی هەرێمی كوردستان لەوڵاتی سعودیەن بۆ بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە.
بەهۆی ئەوەی هیچ بنكەیەكی دەنگدانیش بۆ ئەو عومرەكارانە لەو وڵاتە دانەنراوە، سەرجەمی هاوڵاتیەكان ناتوانن بەشداری دەنگدان بكەن.



PM:12:25:27/04/2014