سەركردەیەكی دیكەی رەوتی سەدر كوژرا

سەرچاوە هەواڵییەكان لە پارێزگای بەسرەوە ئاشكرایانكرد كە "شێخ حازم ئەلحەلفی" لە ئۆتۆمبێلەكەیدا كوژراوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز عەرەبی، " حازم ئەلحلفی"  سەركردە لەرەوتی سەدر لە ئۆتۆمبێلە حكومییەكەیدا بووە لە ڕێگای سەرەكی محەمەد قاسم لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە كاتێك لە دەوامی فەرمی گەڕاوەتەوە.

 

حازم حلفی لەگەڵ ئەوەی سەركردەیەكی سەربازییە لە رەوتی سەدر، هاوكات كارمەندە لە كۆمپانیای گشتی پیشەسازی پترۆكیمیاوی.

 

ئەم رووداوە لە كاتێكدایە كە خۆپیشاندەرانی لەلایەن رەوتی سەدرەوە هەوڵی بڵاوە پێكردنیان دەدرێت و لەو نێوەندەیشدا ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژراون.

 
 
 
 


PM:02:30:06/02/2020