ئەکتەرێکی بەناوبانگی هۆلیود کۆچی دوایی دەکات



ئەکتەری ناسراوی مێژووی سینەمای ئەمەریکاو هۆلیود کیریک دوگلاس، لە تەمەنی 103 ساڵیدا کۆچی کرد.


مایکڵ دۆگلاس لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە فەرمی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی کیرک دۆگلاسی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 60 ساڵ خزمەتی سینەمای هۆلیودی کرد.

 

هەروەها کەناڵی بی بی سی بەریتانیش مردنی کیریک دۆگلاسی بڵاوکردەوە.

 
مایكڵ دۆگلاس دەربارەی باوکی دەڵێت "باوکم بۆ جیهان کەسێکی مەزن بوو، بەنرخترین ڕۆژەکانی ژیانی بە فیلمەکان بەخشیوە، بۆ خێزانەکەشی زۆر باش بوو، شانازی دەکەم کوڕی ئەو پیاوە گەورەیەم".


کیرک دۆگلاس لەدایکبووی 1916 بوو، جگە لە کاری نواندن دەرهێنەرێکی سەرکەوتوو بوو، دووجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

 


PM:10:44:06/02/2020