لەسەر سەختی و
بەستەڵەکی هەندێک ناوچەی پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکە
هۆشداری دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی
هەولێر لە ئاگادارییەکەدا، کە ئەمڕۆ هەینی ١٤ی شوبات بڵاوی کردووەتەوە، هۆشداری
دەدات لەڕێگای نێوان دەربەندی گۆمەسپان - سەفین - هیران بەهۆی بەفرەوە، گیراوەو نەکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی
هەولێر داوا لەو هاووڵاتییانەی بەنیازن سەردانی شەقڵاوە بکەن، دەکات، رێگای تونێلی
پیرمام بەکاربهێنن، کە ئێستا کراوەیە و هیچ کێشەیەکی نییە.