دەروازەی حاجی ئۆمەران لەسەر کۆرۆنا ئاگاداریەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریەکی گرنگی بڵاوکردەوەو لە کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردووە، دەروازەکە لە رووی گەشتیاراندا داخرا.

 
ئەو ئاگاداریە کە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، تیایدا هاتووە" بەپێی بریاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بریارەکە ئاراستەی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانیش کراوە ، لە کاتژمێر ١٢ ی شەوی رابردوو لە رووی گەشتیارییەوە دەروازەی حاجی ئۆمەران داخراوە".


لە ئاگاداری نامەکەدا هاتووە"  راگرتنی پێدانی ڤیزەی ھاتنە ژورەوە بۆ ھەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتی ئێران لە رێگای دەروازە سنورییەکانەوە تا کاتێکی نادیار و ھەروەھا راگرتنی گەشتی ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان و عیراق بۆ وڵاتی ئێران تا کاتێکی نادیار راگیرا".

 
هەروەها هاتووە " ئەو ھاوڵاتیانەی ھەرێمی کوردستان و عیراق کە لە وڵاتی ئێران دەگەڕێنەوە جیا دەکرێنەوە و پشکنینی وردیان بۆ دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تووش نەبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

 
دەروازەی حاجی ئۆمەران سەبارەت بەجوولەی بازرگانی لە دوای راوێژ لە گەل وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابوری، داوا لە ھەموو ھاوولاتیان کوردستان دەکەن بە مەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن و، ھاووڵاتیانی ئێرانیش بە مەبەستی گەشتکردن بۆ ھەرێمی کوردستان سەردانی دەروازەی حاجی ئۆمەران نەکەن".

 


AM:11:19:21/02/2020