لیژنەی فتوای عێراق ژمارەیەك فتوای بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد و دەڵێت" موسڵمانان دەتوانن لە ماڵی خۆیان نوێژی ھەینی بكەن".
لیژنەی فتوای عێراق رایگەیاندووە" ئەمڕۆ موسڵمانان دەتوانن لەماڵەکانی خۆیان نوێژی هەینی بکەن و نەچنە مزگەوت، بەتایبەت بەساڵاچوان و منداڵان و ئەوانەی بەرگری لەشیان بێ هێزە و ئەگەری تووشوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە".
باسیلەوەشكردووە" نابێت خاوەن درمانخانە و گۆکا و خاوەن مۆڵ و بازاڕو دوکاندارەکان باروودۆخەکە بقۆزنەوەو، نرخی کەلووپەل و شتوومەکەکان بەرز بکەنەوە، هاوکاریکردن لە سەر خێر و چاکە لەڕووی شەرعەوە ئەرکە لەسەر موسڵمانان".
ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن یان گومانیان لەسەرە، رێگەپێنەدراو و حەرامە تێکەڵی خەڵک و شوێنەگشتییەکان بن و پێویستە سەردانی مزگەوت نەکەن و پێویستە لە شوێنێکی تایبەت نوێژ بکەن، تاکو چاکدەبنەوە ئەمەش بە پشتبەستن بە فەرموودەیەکی پێغەمبەر".
لیژنەی فتوای عێراق جەختی لەوەشكردووەتەوە: پەکخستنی دەوام لە قوتابخانە و کۆلیژەکان لەمکاتەدا رێگەپێدراوە لەڕووی شەرعەوە ئەمەش بە ئامانجی رێگەگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.