سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئوردن دەکات و لە گەڵ شا عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/3/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی ، سەردانی ئوردن دەکات و لە گەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە" لەكۆبوونەوەكانیدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکرێت".
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتووە لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە .