به واژۆى وهزیرى دارایى بهشێكى دیكه له مامۆستایان گرێبهست کە لە سنورى بەڕیوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانین كران بهههمیشهیى.
ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پڕۆسەی بەردەوامی وردبینیكردن لەسەر لیستی مامۆستایانی گرێبەست، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەست لە ب.گ پەروەردەی سلێمانی تەواو بوو.
رایگەیاندووە" هەر ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە" كارمەندانمان لە ب.گ بودجە لە پرۆسەی وردبینیكردن بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانین لە كەمترین ماوەدا كاری وردبینیكردنی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێریش تەواو بكەین".