وێنە.. هەردی سەلامی ژیانی هاوسەری پێکهێنا

هونەرمەندی ناسراوی لاو هەردی سەلامی ژیانی هاوسەری پێکهێنا لەگەڵ خانمێکی دیار کە لە کلیپەکانیدا بەشداری کردووە.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی هەردی سەلامی و پەریسا بڵاوکراوەتەوە کە ژیانی هاوسەریان پێکهێناوەو ئەڵقەی دەستگیرانی بڵاودەکاتەوە.

 
  
هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.

 
هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووەو، چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییەو لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە.


پەریسا تەمەنی ٢٢ساڵە و خەڵكی شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لە شاری تاران دەژی، هاوكات باشترین ئەكتەری بواری كلیپە لە ئێستادا بە تایبەت لە گەڵ كلیپەكانی هونەرمەند هەردی سەلامی دەردەكەوێت، هەروەها پێشتر پەریسا ڕایگەیاندبوو كە خۆشەویستی هەردی سەلامیە.

 


AM:12:59:04/03/2020