ڤیدیۆ.. رەغدەی لەسەر سەدامی باوکی و کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات

رەغدە کچە گەورەی سەدام حسین لە سەر ڤیدیۆیەکی باوکی کە بە ساختە مۆنتاژکراوەو باسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، روونکردنەوە دەدات.

 
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رەغدە سەدام حوسێن گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاو کردووەتەوە کە باوکی دەردەکەوێت لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا قسە دەکات لە ئەنجومەنی باڵای " شۆڕشی " ئەو دەمەی عێراق و، دەڵێت " کەسێک شێوەی دەنگی خۆی گۆڕیووەو وەک دەنگی باوکی لێکردەووە"، کچە گەورەکەی سەدام دەشڵێت " ئەو ڤیدیۆیە دروست کراوە".



 گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە،  سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووی رژێمی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، بەدەنگێک لە دەنگی ئەو دەچێت باسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.



سەدام حوسێن لە2006/12/31 دا بە بڕیاری دادگای تایبەت بە تاوانەکانی رژێمی بەعس، لەسێدارە درا.

 

 
رەغدە ڕەغدە سەدان حسێن کچە گەورەی سەدامەو لەدوای لە سێدارەدانی باوکیەوە، ناوبراو وەک دەمڕاستی بنەماڵەکە هەڵسوکەوت دەکات و لێدوان بۆ میدیاکان دەدات، رەغدە لەگەڵ بەشێکی زۆری خێزانەکەی لەدوای رووخانی رژێمی پێشووە لە ئوردون دەژی.

 


PM:05:43:08/03/2020