حکومەتی هەرێم: تەندروستی هاونیشتیمانیان بۆ حکومەت لە پێشەوەی هەموو شتێکەوەیە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی تەندرووستی هاوڵاتیان".

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی" تەندرووستی هاونیشتیمانیان بۆ حکومەتی هەرێم لە پێشەوەی هەموو شتێکەوەیە". 

ئاماژەی بەوەش کرد" بە پێی رێنماییەکانی جەنابی سەرۆکوەزیران بەردەوامین لە گرتنەبەری هەموو ئەو رێوشوێنانەی دەبێت بگیرێتەبەر بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان".

هەروەها جوتیار عادل دەڵێت" ئەم دەردەش جیهانی گرتووەتە و هاتووەتە هەرێمی کوردستان بۆیە لەم کاتە هەستیارەدا پێکەوە ئێمە و ئێوە رووبەرووی ئەم ڤایرۆسە دەبینەوە بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی، بۆیە با هەموومان پابەندبین بە رێنماییەکان لە پێناو تەندرووستی هەموولایەک". 

PM:07:33:08/03/2020