بەپەلە.. "چوار هەڵسوراوی گۆڕان لە نزیك ئەلبیسەكە دەڕفێندرێن"

چوار هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان كەبەمەبەستی هاریكاریكردنی هاوڕێكانیان لە جیاكردنەوەی دەنگەكاندا دەچنە بنكەی كارگەی جل‌وبەرگی ئامادەكراو لە خوارووی شاری سلێمانی و، لەلایەن هێزێكی نەناسراوەوە فڕێندران.
سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕان بە سپی میدیای ڕاگەیاند، ئەو هێزە نەناسراوە دوای ڕفاندنی ئەو چوار كەسە زۆریان لێداون و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ن و پۆلیس به‌دیاریانه‌وه‌یه‌.
یەكێك لەو هەڵسوڕاوانەی بزوتنەوەی گۆڕان پێدەچێت توشی خوێن بەربونی ناوەكی بوبێت و لەئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئەو هێزەی ئەو چوار هەڵسوڕاوەی ڕفاندووە، هێزێكی تایبەت و نەناسراو بووە.
بەپێی زانیارییەكانی سپی ئەو چوار هەڵسوڕاوەی گۆڕان بەچەكەوە لەو شوێنەدا ئامادەبوون، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە.
سەرچاوەیەكی یاسایش ئاماژە بەوە دەكات كە پێویستە ئەو كەسانە بەپێی یاسا دەستگیر بكرێن و پاشان دادگایی بكرێن، نەك بەم جۆرە بڕفێندرێن و لێیان بدرێت.
تائێستا بزوتنەوەی گۆڕان هیچ بەیاننامەیەكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە



AM:11:32:03/05/2014