ئاوات محەمەد: بەدەر لەڕێنماییەكان مۆڵەتی ڕێگە پێدان بۆ هیچ كەسێك نەكراوە

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەدەر لەرێنماییەكان مۆڵەتی رێگەپێدان بۆ هیچ كەسێك نەكراوە".

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێک، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، دەڵێت" بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنینین لە قائیمقامیەتی سلێمانی مۆڵەتی ڕێگەپێدان بە دەر لەرێنماییەكان بە هیچ كەس و لایەنێك نەدراوە كە پێچەوانەی قەدەغەی هاتووچۆ بێت، بەڵكو تەنیا رێگە بەو تیمانە دراوە كە لەم دۆخەدا ئەركی راپەڕاندنی كارەكانیان پێسپبێردراوە و هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینەوە كە قائیمقامیەتی سلێمانی و هەموو فەرمانگەكانی سلێمانی لەروانگەی ئەو بەرپرسیارییەتییە گەورەیەی كە لەئەستۆماندایە هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر و هەنگاوی بۆ نراوە".

لەڕاگەیەنراوەکەدا، ئاوات محەمەد، داوا لەهاوڵاتیانی سلێمانی دەكات بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەكانیان لە ماڵەكانیان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بن .

 


PM:05:25:17/03/2020