خوێندنی باڵا لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و كۆتاهاتنی، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو کردەوە. 

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەکراوە" بەمەبەستی سەرلێشێواندن و چەواشەكاری بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانیاری لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بڵاو كراوەتەوە، گوایە ئەمساڵ بە ساڵی دەرچوون بۆ خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ هەژمار دەكرێت، ئاگەداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكاران دەكەینەوە، سەرلەبەری ئەم هەواڵە ناڕاستە و دروستكراوە".

 

دەشڵێت"  لێرەوە وەك ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگەداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكاران دەكەینەوە، سەرلەبەری ئەم هەواڵە ناڕاستە و دروستكراوە".

وەزارەتی خوێندنی باڵا داواشی كردووە تاكە سەرچاوەی زانیاری بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵی دروست، وێبسایتی ڕەسمی وەزارەت و ڕاگەیەنراوە رۆژنامەوانییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە پشتی پێ‌ ببەستن.

ئەو ڕاگەیەنراوەی وەزارەت لە كاتێكدایە ماوەی دوو ڕۆژە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی كۆتاهاتنی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان بڵاو دەكرێتەوە، گوایە ئەمساڵ سەرجەم قوتابیان بە دەرچوو هەژمار دەكرێن.




AM:10:05:18/03/2020