بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان
ئاستەنگ لەبەردەم یونامیدا دادەنرێت

یونامی كە رێكخراوێكی سەر بەكۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكانە، لەدەستپێكردنی هەڵبژاردنەوە نوێنەری هەرێمی كوردستانی ئەو رێكخراوە لە سلێمانییە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی دەنگدان‌و جیاكردنەوەی دەنگەكان، بەڵام چەندین گرفتی جۆرا‌و جۆریان بۆ دروست دەكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی میدیا راگەیاند كە نوێنەری یونامی لەهەرێمی كوردستان، سۆكۆڵ كۆندی چەند رۆژێكە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی دەنگدان‌و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە كوردستانە، بەڵام هەر رۆژەو بەبیانوویەك رێگری بۆ دروست دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هەندێكجار بەناوی پشكنین‌و هەندێكجاری بەهۆی جیاجیاوە رێگری بۆ دروست دەكرێت‌و ناهێڵرێت كە چاودێریكردنەكەی بە شێوەی پێویست ئەنجام بدات.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە كرد كە رێگرییەكان هەندێكیان ئیدارەی سلێمانی‌و هەندێكی تریان كۆمسیۆن دروستیدەكات‌و بەپێی ئەو سەرچاوەیە دەیانەوێ نوێنەرەكەی یۆنامی بێزاربكەن‌و دەستبەرداری چاودێریكردن ببێت و نەچیتە بنکەکانی ئەلبیسەو ئاشتی و هەڵگوورد تا جیاکردنەوەکان ببنینێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەی نەشاردەوە كە سۆكۆڵ كۆندی ویستویەتی بەرپرسی كۆمسیۆنی سلێمانی، هاوڕێ‌ تۆفیق ببینێت، بەڵام ئەو وەڵامی داوەتەوە كە ناتوانێت ببینێت، پاشان پەشیمان بۆتەوە لەبڕیارەكەی بینویەتی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دروستكردنی ئەم رێگریانە خەریكە بەرپرسەكەی یۆنامی بێتاقەت دەكات.       
رۆژی 30-4 دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق‌و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم ئەنجام درا‌و، تا ئێستا جیاكردنەوەی دەنگدان درێژەی هەیە.                                                                                                                             



PM:01:44:04/05/2014