وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەدانیشتووانی هەردوو ناوچەی دەربەندیخان و سێبیران دەكات لەماڵەكانیان بمێننەوەو نەچنە دەرەوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ هاووڵاتییانی قەزای دەربەندیخان و سێبیران دەڵێت" پێویستە بە ھیچ شێوەیەك نەیەنە ناو شەقامەکان و بە تەواوی لە ماڵەکانتان بمێننەوە".
دەشڵێت" کێ بەرکەوتەی ئەو تووشبووانەی هەبووە لە ھەر شوێنێکن بچنە لای تیمەکانی تەندروستی بۆ پشکنین".
سامان بەرنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان داواشدەکات، ھاوکاریان بن بە پێدانی زانیاری تاوەکو کوردستان لە کارەساتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.
له ٢٤ كاتژمێری رابردوو ٢٢ حاڵهتی تووشبوون به كۆڕۆنا تۆماركرا، كه ٩ حاڵهت له سێبیران و ٧ حاڵهتیش له دهربهندیخان بووه، ٢ حاڵهت له ناو ههولێر و ٤هكهی دیكهش له سلێمانی بووه.