وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دەسپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بڵاو کردەوە رایدەگەیەنێت خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت و قەرەبووی خوێندكاران و قوتابیان دەكرێتەوە.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندووه" پلانێكی پێشنیازكراومان ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی وه‌زاری باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ندییه و له‌و كاتانه‌ی پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستی ره‌چاو بكرێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام، دهوامهكانی قوتابخانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری پلانه‌كه‌ی له به‌رده‌ستدایه و بڕیاری لێده‌دات".
وەزیری پەروەردە قوتابیان و خوێندکارانی و کەسوکاریانی دڵنیاکردەوە کە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت و قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و خه‌ڵكی كوردستان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له 25-2-2020دا بڕیاریدا ده‌وامی قوتابیان و خوێندكاران رابگیرێت.