شەوی رابردوو کاتژمێر ٨ پۆلیس دەچنە سەر ماڵی هێمن مامەند و لە ماڵەکەی خۆی بەجلی ماڵەوە دەستگیری دەکەن، دواتر دەردەکەوێت لەسەر پێشێلکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەستگیرکراوەو لایەنی سکاڵاکار وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر بووە.
وەک دایکی هێمن مامەند باسی دەکات، کاتژمێری ٨ ی شەوی رابردوو چەند پۆلیس بەئۆتۆمبیل دەچنە سەر ماڵیان و کوڕەکەی بە جلی ماڵەوە دەستگیردەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن. دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە دەگەڕێتەوە بۆ پۆستێک لەسەر قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک نووسیوویەتی و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە سەرەتای قەدەغەکردنی هاتوچۆوە ئەو لەماڵەوە ماوەتەوەو هانی هاولآتیانی داوە پابەندبن بەو بڕیاری قەدەغەکردنەوە، بەلآم ئەو قەدەغەیە کە دەبێتە مایەی بارگرانی زۆر بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتەوە، هاوکات بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی پارەوە، ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە کەرەنتینە دەشکێنێت.
وەک ئاشکرا بووە ناوبراو تا سەرەتای مانگی نیسان لە زیندان بە " دەستبەسەری " دەمێنێتەوەو ئەو لایەنەی داوای یاساییشی لەسەر تۆمار کردووە پارێزگاری هەولێر و وەزیری ناوخۆ بووە.
نیاز عەبدوڵا رۆژنامەنووسی دانیشتووی هەولێر لە نووسینێکدا لە واڵەکەی خۆی لە فەیسبووک بەناونیشانی ("حكومه‌ت تاوانبارێكی گه‌وره‌ی) به بیجامه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیركرد"، نووسیوویەتی" "سه‌عات هه‌شت بوو ئێمه له ماڵه‌وه بووین، شه‌ش بۆ حه‌وت پۆلیس كه سه‌یاره‌یه‌كی ره‌شیان پێ‌بوو بانگی هێمن-یان كرد و به زۆر و به راكێشان به جلی ماڵه‌وه و به بیجامه‌وه بردیان، قۆڵی هێمنم گرت و به پۆلیسه‌كانم وت به‌س با پانتۆڵێك له‌به‌ر بكات به‌ڵام ئه‌وان به پاڵنان و به زۆر راكێشان بردیان و نه‌یانهێشت خۆشی بگۆڕێت و خستیانه سه‌یاره‌كه‌وه." دایه سه‌عدییه دایكی هێمن مامه‌ند له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ساتی ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی خه‌می ئه‌وه‌ی بوو كه "ئه‌بێ ئێستا چی لێبكه‌ن؟".
ئەو رۆژنامەنووسە لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت " دوای به‌دواداچوون و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ دادوه‌ر ئازاد حه‌سه‌ن سه‌رۆكی داواكاری گشتی و هه‌وڵه‌كان بۆ زانینی هۆكاری ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند، روونبوه‌وه كه "هێمن مامه‌ند به‌پێی مادده‌ی دوو له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر سكاڵای پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستگیركراوه و، ئێستا له زیندانی محه‌ته بە بڕیاری دادوەر تا ٢ی نیسان راگیراوه." هه‌رچه‌ند سه‌رۆكی داواكاری گشتی بێ ئاگایی خۆی له ده‌ستگیركردنی هێمن خسته روو، به‌ڵام نكۆڵی له‌وه نه‌كرد كه "له لیژنه‌ی تایبه‌ت به مافی گشتی له‌سه‌ر داوای شكاندنی كه‌ره‌نتین و ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه".
نیاز عەبدولآ داوا دەکات "هێمن كه وه‌ك "تاوانبارێكی گه‌وره" له لایه‌ن حكومه‌ت ده‌ستگیركراوه پێویسته به زووترین كات ئازاد بكرێت. له‌بری به‌كارهێنانی دهزگاكانیشتان بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین، مافی خوراوی خه‌ڵكی كوردستان بگێڕنه‌وه و ده‌ست له سیاسه‌تی برسیكردن هه‌ڵبگرن به‌ناوی چاكسازییه‌وه.