مەسعود بارزانی وەڵامی یەكێتی دەداتەوە

‌بارزانی وەلآمی یەکێتی دەداتەوە
بارزانی لەسەر پرسی پۆستی سەرۆكی عێراق، وەڵامی یەكێتی دەداتەوە‌و دەڵێت " هەر كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بپاڵێورێت پێویستە رەزامەندی  پەرلەمانی كوردستانی لەسەر بێت".
چەند رۆژێك لەمەبەر سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە لێدوانێكیدا ناوی د. نەجمەدین كەریمی هێنا كە وەك نوێنەری كورد بپاڵێورێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمرۆ سەرۆكایەتی هەرێم كە گوزارشت دەكات لە ڕای بارزانی لەلێدوانێكیدا وەك وەڵامێك بۆ عادل موراد پەرلەمانی كوردستان دەكاتە سەرچاوەی بڕیار‌و دەڵێت"هەر كەسێكیش بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بپاڵێوڕێت پێویستە ڕەزامەندیی پارلەمانی كوردستانی لەسەر بێت چونكە ئەم پۆستە ئیستحقاقی گەلی كوردستان". 
هەروەها سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر پشكی كورد لە پۆستی سەرۆك كۆمار، دەڵێت" پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراقی فیدڕاڵ مافی گەلی كوردستانە و بەهەموو توانایەكەوە پێداگیری لە وەرگرتنی ئەم پۆستە لە لایەن گەلی كورد دەكەینەوە". 



PM:09:54:04/05/2014