وێنەگرتنی بەشێك لە درامای "بازنەی رەش" كۆتایی پێهات

لە هەوڵێكی هونەری نوێداو بۆ یەكەمجار بەشی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی خاك زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی (بازنەی ڕەش) لە دەرهێنانی جەمیلی ڕۆستەمی دەستپێكردو وێنەگرتنی ئەلقەی یەكەمی بە سەركەوتوانە كوتایی پێهێنا.

هونەرمەند زاهیر سدیق بەڕێوبەری گشتی "خاك تی ڤی"  پێیڕاگەیاندین: زنجیرە درامای  (بازنەی ڕەش) لە ئاستی ناوەڕۆك و تەكنیكی كاركردنەوە نوقلانەی لە دایك بوونی ئاستێكی باڵای درامای كوردی بەرهەم دەهێنێت و هیوادارم ئەم جارەش (خاك) وەك ماڵە خاكیەكەی  سە رجەم هونەرمەندان بەبێ جیاوازی لە بواری بەرهەمهێنانی درامای كوردیەوە بە كوالێتی باش و لە ئاستێكی سەردە میانە پێشڕەو بێت و تائێمەش لانی كەم وەك وڵاتانی دراوسێ‌ درامای تە لە فزیۆنیمان لە ئاستێكی باشدا بێت .

بەڕیوبەری خاك تی فی باسی لە وەشكرد ئە و شێوازە نوێیە لە كاركردنی هونەری بەرزی هە یە و تە كنیك و شێوازی سەردە میانەی تیایدا بە كارهاتووەو هە رچە ندە پێداویستیە كانی بەردەست كاستی بە رهەمهێنان لە ئاستی پێویستدا نە بووە بەڵام سە لیقەی وردی كاركردنی جە میلی ڕۆستە می توانی بە ربە ستە كان تێك بشكێنی و ئاستێكی بەرزی هونەری تۆماربكات و ئەو گرتە فیدیویەی وەك ریكلام داتراوە لە یوتوب  ژمارەی  پێوانی  شكاندوە  لە رێژەی سە یركردن .

ستافی بەرهەمهینانی دراماكە ژمارەیەك هونەرمەندی شاری سلێمانین و سەرجەم ستافی كاركردن و هونەرمەندەكانیش خۆبەخشانە كاریان كردوە .






PM:02:30:05/05/2014