زەردینەی هێڵكە بۆ نەخۆشی دڵ زیان بەخشە

 بەپێ‌ ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەتووەتە كە خاردنی زەردێنەی هێلكە بۆ كەسانی توشبوو بە نەخۆشیەكانی دڵ زیان بەخشە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی زەردێنەی هێلكە برێكی زۆری لە مادەی پلاك كارۆید لە دەمارەكانی خوێندا كۆدەبێتەوە.ئەمەش دەبێتەوە دروستكردنی چەندین كێشەی تەندروستی بۆ دڵ.
 سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە بۆ ماوەیەك چاودێری هەزارو دووسەد كەسیان كردووە كە بەشێوەیەكی بەردەوام كە زەردێنەی هێلكەیان خواردووە، لە ئەنجامدا بۆیان دەركەتووە زۆرینەیان دووچاری یەكێك لەنەخۆشیەكانی دڵ بوونەتەوە.
 سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە باس لەوە دەكەن كە زیانی زۆر خواردنی هێلكە هیچی كەمتر نیە لە مەترسییەكانی جگەرەكێشان بۆ تەندروستی مرۆڤ.
 پلاك كارۆید مادەیەكی مۆمی نەرمە لە دەمارەكانی خوێندا كۆدەبێتەوە، رێژەوەكانی خوێن تەسك دەكاتەوە، دەبیێتە هۆی توشبوونە بە بەزبوونەوەی فشاری خوێن و توشبوونە بە نەخۆشیەكانی دڵ و نەخۆشی غودە.



PM:03:24:05/05/2014