خاك تیڤی درامایەك بەرهەمدەهێنێت

بەشی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی خاك زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی(بازنەی ڕەش) لەدەرهێنانی دەرهێنەری سینەمایی جەمیل ڕۆستەمی بەرهەم دەهێنێت  وێنەگرتنی ئەڵقەی یەكەمیشی كۆتای پێدێت.
هونەرمەند زاهیر سدیق، بەڕێوبەری گشتی خاك تی ڤی بە سپی میدیای ڕاگەیاند، ئەم بەرهەمە هونەریە لەئاستی ناوەڕۆك‌و تەكنیكی كاركردنەوە نوقڵانەی لەدایكبوونی ئاستێكی باڵای درامای كوردییە، وتی"هیوادارم ئەم جارەش (خاك) وەك ماڵە خاكیەكەی  سەرجەم هونەرمەندان بەبێ جیاوازی لەبواری بەرهەمهێنانی درامای كوردیەوە بە كوالێتی باش و لە ئاستێكی سەردەمیانە پێشڕەوبێت، تائێمەش لانی كەم وەك وڵاتانی دراوسێ‌ درامای تە لەفزیۆنیمان لە ئاستێكی باشدابێت".
بەڕێوبەری خاك تی ڤی باسی لەوەشكرد ئەو درامایە كاركردنی هونەریی بەرز‌و تەكنیك‌و شێوازی سەردەمیانەی تیادا بەكارهاتووە، بەوتەی ئەو"هەرچەندە پێداویستیەكانی بەردەست كاستی بەرهەمهێنان لەئاستی پێویستدا نەبووە، بە ڵام سە لیقەی وردی كاركردنی جەمیل ڕۆستەمی توانی بەربەستەكان تێكبشكێنی‌و ئاستێكی بەرزی هونەری تۆماربكات".
جە میل ڕۆستەمی، دەرهێنەری دراماكە لەبارەی دراماكەوە دەڵێت"ئەگەر عەشق هە بێت ئەوا هیچ شتێك ئاستەم نیە لە كاری هونەریداو من دەزانم لێرە پێداویستی كاركردن وەك پێویستی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە نیە، بەڵام ناكرێت راوەستین و هەربینەری زنجیرە درامای ئەوان بین و ئێستا دە ستمان كرد بە یەكەم هەنگاو كە هیوا خوازین  لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاری جدیمان بن تا پێكەوە ئاستی درامای تەلەفزیۆنی كوردی سە ركەوێت".
كاستی بەرهەمهێنانی دراماكە ژمارەیەك هونەرمەندی شاری سلێمانین‌و سەرجەم ستافی كاركردن و هونەرمەندەكانیش خۆبەخشانە كاریان كردوە.


PM:04:08:05/05/2014