له شاری بهسرهی خوارووی عێراق، ١٥ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و گیانلهدهستدانی یهكێكی دیكهش به ڤایرۆسهكه تۆمار كرا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسرە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ حاڵەتی نوێیی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەسرە تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ ١٨٩ کەس بەرزبووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەمڕۆ تووشبوویەکی دیکەش گیانی لەدەستداوە بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدا بۆ ١٦ کەس بەرزبووەوە، هەروەها شەش تووشبوو چاكبوونەتەوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە ٨٣ کەس".