ڤیدیۆی چاوپێکەوتنێکی ٢٨ ساڵ لەمەوپێشی هەفیا وەهبی بڵاودەکرێتەوە



لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چاوپێکەوتنێکی کۆنی ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی هەیفا وەهبی بڵاودەکرێتەوە کە پێش ٢٨ ساڵ لەمەوپێش لەگەڵیدا سازکراوە.

 
میدیاکارنی ناسراو محەمەد جفال، ڤیدیۆیەکی لەگەڵ هەیفا وەهبی بڵاوکردۆتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩١ ، ئەو دەمە هەیفا وەهبی بەهیچ شێوەیەکی نەشتگەری جوانکاری بۆ نەکراوە.

 
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە، بینەرانی ئەو ئەستێرە بوون بە دوو بەشەوە، هەندێکیان هەیفایان پێ جوانە، هەندێکی تریان هەیفایان لا جوان نییە.

 
ەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 


ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.

 

 


PM:03:36:15/04/2020