ئەمرۆ دانیشتنێكی تری دۆسیەی جەلالی سام ئاغا‌و قادر حەمەجان بەرێوەچوو

ئەمرۆ لەدادگای كەتنی سلێمانی دانیشتنێكی تری دۆسیەی سكاڵای سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری لەسەر سەرۆكی پێشووی شارەوانی سلێمانی‌و سكاڵای ئەمیش لەسەر سەرۆكی پێشووی دیوان بەرێوەچوو.
لەو دانیشتنەدا قسەی قادر حەمەجان وەك سكاڵاكار وەرگیراو جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە سورە لەسەر داواكەی‌و داوای قەرەبووش دەكات" چونكە سەرۆكی پێشووی دیوانی لەرۆژنامەی ئاوێنەدا، ناوی زڕاندووم".
هەروەها سكاڵاكار قادر حەمەجان لە داواكەی لەسەر رۆژنامەی ئاوێنە خۆش بوو كە ئەو بابەتانەی هەردوولای بڵاوكردبوەوە.
دواتر لەلایەن بریكاری سەرۆكی دیوانی پێشوو چاودێری‌و خودی جەلالی سام ئاغاوە كۆمەڵێك پرسیاری ئاراستەی سكاڵاكار قادر حەمەجان كرا.
پاش تێپەربوونی كاتژمێر نیوێك دانیشتنەكە بۆ وادەیەكی تر دواخرا.
دانیشتنەكەی ئەم دۆسیەیە بە ئامادەبوونی چەند رۆشنبیر‌و رۆژنامەنوس بەرێوەچوو.



PM:12:49:12/05/2014