ئەکتەرە شۆخەکەی " پەیکەری دڵ " چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە

نارین ئالان خانمە فاشیۆن و ئەکتەری ناسراو لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی هاوینەی خۆی بڵاودەکاتەوە.


نارین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی چەند وێنەیەکی هاوینەی خۆی بڵاودەکاتەوەو، رێکی و جوانی لەشولاری دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.


نارین ئالان لە ساڵی 1992 لە سلێمانی لەدایك بوە، لە وڵاتی سوید گەورەبووە، پێشكەشكاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان بووە، ئەو دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێت، خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە بەناوی "پەیکەری دڵ" وەک پاڵەوانی فلمەکە لەگەڵ هەڵوێست محەمەد هاتەدی.ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو مناڵێکی هەیەو لە دوبەی دەژی.




PM:03:33:17/04/2020