وەزارەتی ئەوقاف: لەچەند رۆژی داهاتوو لەبارەی كردنەوەی مزگەوتەكان بڕیار دەدرێت

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئاشكرایكرد لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان بڕیاری پێویست دەردەكات. 

 

راگەێندراوێک لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی 

ھاوڵاتیانی ئازیز

 

دەربارەی کردنەوەی مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەپێویستی دەزانین سوپاسێکی گەرمی  نوێژ خوێنان و مامۆستایانی ئایینی بەڕێز بکەین لە ئارامی و خۆراگریان و  پابەند بوونیان بەڕێنماییەتەندروستیەکان بۆ ئەوەی بەھەموو لایەک بتوانین ڕێگا لەمەترسیەکانی  ئەم پەتایە بگرین، خۆش بەختانە ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی ھەرێمی  کوردستان گرتویەتیەبەر لەزۆربەی وڵاتان باشتر بووە  تاوەکو کەمترین زیانی ھەبێ
بەڕێزان بابەتی کردنەوەی مزگەوتەکان لەکۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران  گفتوگۆی لەبارەوە کراوە لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوو لێژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا ئەم بابەتە بەجدی تاو توێ دەکات، ھەرشتێک لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستاندا بێ لێژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و وەزارەتی تەندروستی  بریاری لەبارەوە دەدات و لەکاتی پێویست رادەگەێندرێ ،

بەڕێزان بەرپرسیاریەتی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆیی تەندروستی وادەخوازێ کە  ئارام بگرین تاوەکو بریارێک لەم بارەوە دەدرێت 
لەگەڵ ڕێزدا
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی 
٢٠⁄٤⁄٢٠٢٠



PM:06:31:20/04/2020