بەیانی ئەمڕۆ سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین دژی پێنەدانی مووچە مانیان گرت و نەخۆش نابینن.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە ئیدارەی ڕاپەڕین بڕیاری مانگرتن و ڕاگرتنی کارەکانیان دا، هەڵوێستی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە هەمبەر دواکەوتنی مووچەکانیانە کە زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەیان پێنەدراوە.
ئەم بایکۆتە دواى ئەوە دێت، نزیکەى ٥٠ رۆژە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى موچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا دەبوو هەر ٣٠ رۆژ جارێک موچەیان پێبدرێت.