لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیاری هێشتنەوەی مزگەوتەکانی بە داخراوی دەرکرد

 
لە راگەیەندراوێکدا، دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە مانگی رەمەزاندا، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بەباشی نازانێت دەرگای مزگەوتەکان لەمکاتەدا بکرێنەوە.

 
لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا راگەیەندراوێکی لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "مامۆستایانی ئایینی ھاوڵاتیانی ئازیز دوای داواکاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دوای تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لەنێوان لیژنەی باڵای کۆرۆنا و وەزیرانی ناوخۆ، تەندروستی، ئەوقاف وکاروباری ئایینی وپارێزگارەکان، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێنەوە".

 
لەو راگەیاندنەدا کۆ بۆمامۆستایانی ئاینی و رای گشتیە، باس لەوە کراوە، چەند حاڵەتێکی نوێ ی کۆرۆنا لە شارەکانی ھەرێم تۆمارکراوەو دەڵێن" نامانەوێت ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان'.

 
لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرنا ئەوەش دەخاتەڕوو، بۆ دروستنەبونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچون لە ئیجماع رای زانایانی ئایینی بەڕێزو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بریارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، دەشڵێن"ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێی وابێ بەسیاسی کراوە، بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوەو دەرچون لەبریاری لێژنەی باڵاو دەستە جەمعی ھەرێمی کوردستان، دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی، بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو ١٠ی نوێژو عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەڕێوەببەین".

 


PM:11:21:30/04/2020