بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى داوا دەکات بە قۆناغ مزگەوتەکان لە ژێر رێنمایى تەندروستیدا بکرێنەوە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانى رایگەیاند" پڕۆژەیەکمان ئامادەکردووە بەمەبەستى کردنەوەى دەرگای مزگەوتەکان".
هەروەها روونیشیكردووەتەوە، پرۆژەكە دراوە بە ئەوقافی سلێمانى، داوامان کردووە بە قۆناغ دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە، بەو مەرجەی ڕێنماییە تەندروستییەکان تیاندا ڕەچاوبکرێت.
لە بارەى کۆنترۆڵکرکردنى ڤایرۆسى کۆرۆناش ئاماژەى بەوەکرد" لە ئێستادا هیچ تووشبوویهكی كۆرۆنا له نهخۆشخانهكانی پارێزگای سلێمانی نهماوه رۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ بۆ هەزار پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان دەکرێت، سەرجەم پشکنینەکانیش دڵخۆشکەرن".
وتهكانی بهڕێوهبهری تهندروستی سلێمانی دواى ئەوە دێت شەوى رابردوو دوای چاودێری و وەرگرتنی چارەسەر، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 کە لە نەخۆشخانە بوون چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆییان.