سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
مەلا بەختیار بۆ مەسرور بارزانی:
واز لە سۆران بێنەو خەریکی کێشەی خەڵک بە
لەنامەیەکدا مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت داوا دەکات واز لە پارێزبەندی سۆران عومەر بهێنەو خەریکی کێشەکانی خەڵک بە.
لەنامەیەکی کراوە بۆ مەسرور بارزانی
سەبارەت بە "سۆران عومەر"ی پەرلەمانتار،
مەلا بەختیار، دەڵێت " وا بڵاودەكرێتەوە گوایە، جەنابت دوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر بەڕێز (سۆران عومەر) بیدەنە دادگا. پێمخۆشە، بەم نامە ئاواڵەیە، كە یەكەمین نامەشمە لەژیانمدا بۆ جەنابتی بنوسم، داوا بكەم، تكایە، با حكومەتو كابینەكەتان، كاری وا نەكەن. ئەم كارە، دەبێتە پێشینەیەكی ناشایستە بۆ سەرۆك وەزیرانو حكومەت، بەرامبەر بە پەرلەمانو پەرلەمانتاران!".
لە درێژەی نامەکەدا هاتووە " بەندە، نە لە رووی ئایدیۆلۆژیەوەو نە لە رووی سیاسیەوە بەڕێز (سۆران)م قبوڵ نەبوەو نییە. بەڵام لە دوائاكامدا، ناوبراو پەرلەمانتارەو متمانەی بەشێكی دەنگدەری وەرگرتووە. ئەگەر، جەنابتو حكومەت، یان هەر كاربەدەستێكی تر، رەخنەكانی بەڕێز "سۆران" بە تومەت دەزانن، تەواو مافی خۆتانە، لە دادگادا شكاتی لێبكەن. دادگا چی بڕیار دەدات، ئەوكاتە با پەرلەمان بڕیاری خۆی بدات".
ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پارێزبەندی لابردن لەسەر ئەو پەرلەمانتارە " رەنگدانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە'" و دەشڵێت " بەهیوام، بەندەو هەموو ئەوانەی داوایان كردووە، پارێزبەندی لەسەر كاكە "سۆران" لانەبرێ، بێ هیوا نەكەیت".
لە بەشێکی تری نامەکە، مەلا بەختیار داوا لەسەرۆکی حکومەت دەکات، دوا هەوڵی خۆیان بخەنەكار، كێشەی موچەو بودجە چارەسەر بكرێ و دەڵێت" شەفافیەت زیاتر بكرێ.. دژایەتی گەندەڵی بكرێ، لە زاخۆوە بۆ خانەقین.. دزینی نەوتی قاچاخ رابگرن.. ئەم هەنگاوانە، باشترین وەڵامی هەر رەخنە یان تومەتێكە بۆ جەنابت، یان كابینەكەتان هەڵببەسترێ".
PM:08:10:04/05/2020
مەسرور بارزانی
مەلا بەختیار
سۆران عومەر
پارێزبەندی
نرخی زێڕ دادەبەزێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
موچەکەی مباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید چەندە؟
ئەستێرەکان
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
وێنە.. کیژان چەند وێنەیەکی منداڵی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە
هونەرمەندی شێوەکار ناشاد کۆچی دواییکرد
هونەرمەندێكی ناسراوی عەرەب تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت
هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بە شێرپەنجە کۆچی دواییکرد
Spee Media