بەشیر حەداد: پێشبینی دەکات لە ١٢ وەزیر زیاتر دەنگی پێبدرێت
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ٩ کابینەی مستەفا کازمی دەنگی پێبدرێت، به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پەرلەمان ، پێشبینی ده‌كات له 12 وه‌زیر زیاتر متمانه‌یان پێ بدرێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی د. بەشیر حەداد ئاشکرای کرد هەریەک سائیرون و فه‌تح و سادقون به‌شداری ده‌كه‌ن و كورد و سوننه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڤیان سه‌بری رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و متمانه به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌درێت و پشكی كورد 3 وه‌زاره‌ته له كابینه‌كه.
تا ئێستا پشتیوانیكردنی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێسته، به‌ڵام له ناو شیعه ده‌وڵه‌تی یاسا و به‌شێكی فه‌تح و به‌شێكی وه‌ته‌نییه و عه‌سائیب، دژایه‌تیان بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه ده‌ربڕیوه.
PM:08:13:06/05/2020