بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە بارەی مووچەی فەرمانبەران زانیاری ئاشكراكرد

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند" شاندی هەرێمی كوردستان و بەغدا ئەنجامی كۆبوونەوەكانیان كردوە بە راسپاردەو داویانەتە سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەپێی پێشبینییەکانیش کازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات".

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیایی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە" شاندی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و عیراق ئەنجامی كۆبوونەوەكانی رابردووی نێوانیان داوەتە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق".

هەروەها وتیشی" پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا كازمی لەسەر راسپاردەكان بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات و رەوانە بكرێت".

 

ڕاشیگەیاند" بڕیار دراوە تا گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کێشەکان سەردانەکانی شاندی باڵایی هەرێم بۆ بەغداد بەردەوام بێت".

بۆ مانگی چوار ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری راگرتنی ٤٥٤ ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیداو تائێستاش رەوانە نەكراوە.

 


PM:09:34:11/05/2020