ئەزمەڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە دەپارێزرێت

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەكەین و لە ئەگەری سوتان دەیپارێزن" دەشڵێت" هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ كەوتنەوەی ئاگر رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە".

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست " سپی" کەوتووە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە (13 ئایاری 2020) لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی نوێنەران و بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی داراستان و پوش و پاوانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە ئەگەری ئاگركەوتنەوە و سوتان".

لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد" بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما، ئاگربڕ لە نیوان دارەكانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەكەین و لە ئەگەری سوتان دەیپارێزن، لەئێستاوە بە دانانی بەرنامەی تۆكمە بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی سوتان دادەنیێن و هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیشی راسپیارد لەم رووەوە هەنگاوی پێویستی پێشوەختە و بەر لە هاتنی وەرزی هاوین و گەرما ئامادە بكەن".

 

وتیشی" لە نزیكترین كاتدا تیمەكان دەستبەكاردەبن و لەسەرەتاش ئاگربڕ له‌ چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەكرێت".

 

قائیمقامی سلێمانی لەئەگەری ئاگركردنەوەی بەئەنقەست هۆشیاری دەدات و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد" هەر كەسێك هۆكاربێت بۆ كەوتنەوەی ئاگر رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە".

بۆ كەمكردنەوەی ئەو مەترسیتانەی كە ساڵانە لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەبێت تیمێكی پۆلیسی دارستان و بنكەیەكی ئاگركوژینەوە لەسەر چیایی ئەزمڕ و گۆیژە جێگیر دەكرێت كە ئەركیان پارێزگاریكردن دەبێت لە چیاكە و رێگریكردن لە مەترسی ئاگركەوتنەوە، هەروەها تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانیش لە حاڵەتی ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ پاراستنی چیاكە.

 
قائیمقامی سلێمانی داوا لە ڕاگەیاندنەكان دەكات ڕۆڵی زیاتریان هەبێت لە هۆشاركردنەوەی هاوڵاتیان لەپاراستنی دارستان و پوش و پاوانی چیاكانی كوردستان تا بە هەموومان پارێزگاری لە سروشتی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.



PM:04:49:13/05/2020