لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رێنومای بۆ مزگەوتەکان دەرکرد
ئەەمشەو ١٤ی ئایار لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رێنومای خۆپارێزی بۆ مزگەوتەکان دەرکرد.
ڕێنمایی ته‌ندروستی بۆ مزگه‌وته‌كان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هاوكاری هاوڵاتیانی خۆشەویست هه‌نگاوی پێویستی ناوە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان،سەرەڕای ئەو زەرەروزیانانەی حکومەت لە ڕووی دارای بەری کەوتووە.
سوپاس بۆ خودای گەورە، کە به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ت و پابەندیی هاوڵاتیان، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربەی ووڵاتانی تر، کوردستان کەمترین زیانی پێگەیشتووە. وەک دیاریشە ئێستا زۆربەی بواره‌كانی ژیان ئاسایی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینەوە ته‌ندروستییەکان تا ئێستا مه‌ترسی ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ر ماوه و کۆتایی پێ نەهاتووە و له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له جێبەجێنهکردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ، ئەگەری مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه و تووشبوون و زیانی گه‌وره هەیە ، هه‌ر بۆیه پێویسته ئاگاداری هه‌موو هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌ینەوە، كه پێویستە خۆیان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن بۆ پابەندبوون و جێبەجێكردنی رێنمایه‌كان سەبارەت مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان .
لە کۆتاییدا سوپاسی زۆرمان پێشکەشی مامۆستایانی به‌رێزی ئایینی و نوێژخوێنان دەکەین و داوایان لێ ده‌كه‌ین، كه به‌جدی به‌رپرسیاریه‌تی ئایینی و یاسایی له ئه‌ستۆ بگرن و تەواوی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبەجێ بکەن.
لێژنه‌ی باڵای بەره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا
14/5/2020
PM:11:34:14/05/2020