مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی: من ئامادەم دەستپێشخەر بم بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان

ئەندامێكی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت" هەوڵی باش هەیە دوای جەژن پارتی و یەكێتی كۆببنەوە".

 

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەو چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ شەفەق نیوز ئاماژەى بەوەکرد" هەوڵی باش لەلایەن یەکێتی و پارتى هەیە،بۆئەوەی لەدوای جەژن هەردوولا کۆببنەوە، بەمەبەستى چارەسەرەکردنی کێشەکان، ئەگەر پێویستیش بكات من ئامادەم دەستپێشخەر بم بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان".

 

ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەبارەی پرسی لامەرکەزی باسی لەوەکرد، لامەركەزی  بۆ پرسی دەسەڵاتی دارایی و ئیداری لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی كاروباری پارێزگاكان باشە، بەڵام پێویستە نەكرێتە هۆكارێك بۆ سەپاندنی دوو ئیدارەیی و چەند ئیدارەیی، چونكە ئەو كارە بكرێت گەورەترین هەڵەی ستراتیژییە.

 
 


PM:04:56:26/05/2020