کەناڵی ئەلشرقیەی عێراق رێپۆرتاژێک لەسەر ئافرەتێک بڵاودەکاتەوە کە ماڵیان لە رۆژئاوای بەغدایە، چەند کەسێکی نەناسراو چوونەتە ماڵەکەی و تێزابیان کردووە بەسەریداو، ئێستا دۆخی تەندروستی زۆر خراپە.
ئەم رووداوە بۆتە بابەتی خەڵکی هەموو بەغداو تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان، کەسوکاری ئافرەتەکەش داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەن تاوانباران بدۆزنەوەو بدەنە دادگا.