هاتوچۆی هەولێر هۆشدارى بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بە سەرنشینەکانییەوە دەدات و داوایان لێدەکات پابەندبن بە بەستنی دەمامک.
بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە" بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی یەکشەممە 2020/5/31وە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکردووە" بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێت، کە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (37)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە".