مێردمنداڵێک بەهۆی کەوتنی دار بەسەریدا گیان لەدەستدەدات
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" داری نەجاڕی لە بینایەك كەوتوەتەوە خوارەوە و بەرسەری مێردمنداڵێك كەوتووە و گیانی لەدەستداوە".
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێو بازاڕی كەلار داری نەجاڕی لەبینایەك كەوتوەتەخوارەوە بەرسەری مێردمنداڵێك كەوتووە بەناوی (محمد مەریوان ساڵح ) لەدایكبووی 2005 بەسەختی برینداری كردوە،
پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە" دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە".
جەختیشكراوەتەوە، لەئێستادا ئەوكرێكارەی دارەكەی لەدەست بەربۆتەوە بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 416 بەندكراوە.
PM:06:26:23/06/2020