سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
وەزیری تەندروستی داوای قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەکات
وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێم، د. سامان بەرزنجی داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی هەرێم دەکات بە هۆی تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ بۆ کاتێکی دیاریکراو ڕابگەیەندرێت.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی، د. سامان بەرزنجی رایگەیاند " ئێستا ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان ٣٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەندێک جار زیاتریش تۆمار دەکرێ، بۆیە پێویستە قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ ماوەیەک رابگەیەندرێت.
وەزیری تەندروستی پێیوایە، هۆکاری ئەو بڵاوبوونەوەی زۆرەی کۆرۆنا و گیانی لەدەستدانی تووشبوان، دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە پەلە کرا لە هەڵگرتنی هەندێک رێککار لە هەندێ شوێن.
د. سامان بەرزنجی وتیشی" پێشتر ئەوەمان راگەیاندووە ترسناکی ئەو ڤایرۆسە تەواو نەبووە و هۆشداریمان داوە کە هەڵگرتنی رێککارەکان حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەکات".
ڕاشیگەیاند: "زۆر نیگەران بووین کە رێککارەکان زۆر بە خێرایی هەڵگیران بەتایبەت لە هەندێ دەروازەی سنووری کە بووە هۆی زۆربوونی ژمارەکە، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەروازەی سنووری باشماخ کە بووە هۆی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە.
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند کە وەک وەزارەتی تەندروستی داوا دەکەن کە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو رابگەیەندرێت هەروەها قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شار و شارۆچکە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق توندتۆڵتر بکرێت.
خەختیشیکردەوە کە "دەبێ بگەڕێینەوە سەر رێککارەکانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی".
PM:10:41:23/06/2020
وەزارەتی تەندروستی
کۆرۆنا
قەدەغکردنی هاتوچۆ
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
چاڤی قسەی خۆی لەسەر دوورخستنەوەی کرد
ئەستێرەکان
گۆران ساڵح بێدەنگی شکاند و پەیامێک بۆ پەرواز حسێنی هاوسەری پێشووی دەنێرێت
فرمێسك ئەلبومێكی نوێ بەناوی خۆیەوە بڵاودەكاتەوە
پەرواز حسێن تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند
وێنە.. بڵند عەبدوڵا لە ساڵیادی هاوسەرگیریدا چی دەڵێت؟
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
Spee Media