وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو لیستەی کە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندووە بەردەوام دەبێت".
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا جوتیار عادل، وته‌بێژی فەرمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ش به پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری راده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاندووە" له هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئاسانكاری بۆ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه فه‌راهه‌م ده‌كرێت".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم داوا له هاوڵاتیان دەکات، له پێناو سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.