وێنە.. ئەکتەرێکی ناسراوی ئێران کۆچی دوایکرد

ئەکتەری بەناوبانگی بواری کۆمیدیای ئێران (سیروس گورجستانی) کۆچی دوایکرد.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، سیروس گورجستانی ئەکتەری ناسراوی بواری سینەما لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایکرد.

 

سیروس لە ساڵی ١٩٤٥ لە وڵاتی ئێران لەدایکبووە، ئەکتەرێکی ناودارو بە ئەزمون بوە، ڕۆڵی لە چەندین بواری جیاوازدا هەبوە، کە بەشێکیان دۆبلاژ کراونەتە سەر زمانی کوردی، لەوانە "ژنی بابە و تاوانبار هەڵات". 



PM:11:50:02/07/2020