بڕیارە ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر كۆبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتوچۆ دەربکات.
بەپێى زانیارییەكان، ئەمڕۆ شەممە ژووری ئۆپڕاسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و كۆمەڵێك بڕیاری نوێ دەردەكات بۆ ئاساییكردنەوەی ژیان و دەوامی فەرمانگەكان و ڕێكخستنی هاتوچۆ لە ناو شار و شوێنە گشتییەكان.
لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو كۆتایی بە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر دێت، هەروەها ئەمڕۆ كۆمەڵێك بڕیاری نوێ لە ژووری ئۆپڕاسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر دەردەچێت.