حکومەتی عێراق کۆنترۆڵی ژمارەیەک دەروازەی سنوری تری راگەیاند

حکومەتی عێراق بۆ لە دەستدەرهێنانی میلیشیاکان و بەرگرتن لە گەندەڵی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەیەک دەروازەی زەمینی و ئاوی لە پارێزگای بەسرە کۆنترۆڵکرد.

 

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند " ئەمڕۆ دەروازەکانی ئاویەکانی شەلمچەو سەفوان و میناو ئوم قەسریان کۆنترۆڵکردووە".

 

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیاندنەکەیاندا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، کە ئەرکی پاراستنی ئەو دەروازانەو جێبەجێکردنی یاسایان سپاردووە بە ‌هێزی دەریاوانی عێراقی.

 

ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە مستەفا کازمی بەسەردانێک گەیشتە شاری بەسرەو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی لەو پارێزگا گرنگەی عێراق ئەنجام دا.

 

سەرەتای ئەم هەفتەیە بەبڕیاری مستەفا کازمی دەروازەکانی پارێزگای دیالە لەلایەن هێزی دژە تیرۆرەوە کۆنترۆڵکران.

 

 



PM:02:14:15/07/2020