بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان دەڵێت" بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا بۆ ماوەی چواردە رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت".
لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بەواژۆی بێریڤان خالید و عبدالمهباش، هاوسەرۆكانی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوكردۆتەوە و کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە، بەهۆی تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی نوێی كۆرۆنا، بڕیاریدا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت، بڕیارەکە لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەموو سنورەکانیش دادەخرێت.
هەروەها بڕیاردراوە مزگەوتەکان دابخرێت و هیچ نوێژێک ئەنجامنەدرێت، چێشتخانەکانیش تەنیا بەشێوەی "دلیڤەری" خواردن پێشکەش بکەن.