ئەکتەرێکی بەرنامەی "زەنگ" کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، (وریا سوور) یەکێک لەئەکتەرانی (بەرنامەی زەنگ)ی ساڵی نەوەدەکان ناسراو بە (هاوڕێ قەڵەو) بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

 

بەخیتار كوردی، دەرهێنەری بەرنامەی زەنگ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند" بەداخەوە ئەمڕۆ ئەكتەرە رۆح سوكەكەی بەرنامەی زەنگ كە بە (هاوڕێ قەڵەوی زەنگ) بەناوبانگ بوو بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد". 

 

بەرنامەی زەنگ، بەرنامەیەکی کۆمیدی تەنز ئامێز بوو بە درێژایی ساڵانی نەوەدەکان لە کەناڵی ناوخۆیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە (حسک) پێشکەش دەکرا، چەند ئەکتەرێک تێیدا بەشداربوون لەوانە، عیرفانی وەستا محەمەد، نەریمان سابر، وریا سور کە بە (هاوڕێ قەڵەوی زەنگ) ناوی دەرکردبوو. 


 
 


PM:01:51:30/07/2020