رانیە.. تەرمی گەنجێکی خنکاو بە پەت گەیەندرایە پزیشکی دادوەری



بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ ی ئاب گەنجێک کە ئاسەواری خنکان بە پەت بە ملیەوەیە، گەیەندرایە پزیشکی دادوەری لە رانییە.

 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند" کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی (أ،ر،س) دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ڕزگاری گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە. دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".

 
هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە" بەوتەی کەسوکاری، ناوبراو لەماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".


پۆلیسی رانییە مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە بۆ گەیشتن بە زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

 


PM:02:03:04/08/2020